"سپی" زانیاری لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاودەکاتەوە

کەمێک پێس ئێستا کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆتایی هات و بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە راگەیاندراوێك بڵاو بکەنەوە.

سەرچاوەیەک لە بزوتنەوەی گۆڕان بە "سپی" راگەیاند، لە کۆبونەوەکەدا چەند بڕیارێک دەرکراوە، 
بێکهێنانی لیژنەکەی ١٠ کەسی بەمەبەستی خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەانی کوردستان، کە کاری ئەمیژنەیەش گەڵاڵەکردنی فۆڕمی ئەو کەسانەیە، کە دەیانەوێت خۆیان لەسەر لیستی گۆڕان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێرن،

وتیشی، جگەلەوەش ئەو لیژنەیە سەرپەرشتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی گۆڕان دەکات بۆ پەرلەمانی کوردستان

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، کە لە کۆبونەوەکەدا 
بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکیش دراوە بەمەبەستی سەردانکردنی ئەو هەڵسوڕاوانەی، کە کێشەیان هەیە لەگەڵ بزوتنەوەکەدا و لە کارکردن ساردبوونەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەکە لە کۆبونەوەکەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕاندا باس لە هەڵبژاردنی ١٢ی ئایاری پەرلەمانی عێراقیش کراووە تیشک خراوەتەسەر جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان و ئاشكرابوونی ئەو ساختەکارییە گەورەیەی لە سنوری پارێزگای سلێمانی و کەرکەوک ئەنجامدراوە.

سپی وردەکاری زیاتر لە هەواڵەکانی داهاتوو بڵاودەکاتەوە.





PM:05:45:12/07/2018