خۆپیشاندانەکان بەرفراوان دەبن

خۆپیشاندانەکانی پارێزگای بەسرە بەرفراوان دەبێت و دەبن و خۆپیشاندەران رێگای سەرەکی بەندەری ئوم قەسرییان داخست

ماوەی پێنج رۆژە خۆپیشاندانەکانی بەسڕە بەردەوامە، بەهۆیەوە خۆپیشاندەرێک گیانی لەدەستداوە و 14ی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆش لە پارێزگای بەسرە خۆپیشاندانی بەشێک لە هاوڵاتیان بەردەوام بوو، هاوکات لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک وێنەی کارمەندانی کۆمپانیای لۆک ئۆیڵ بڵاوکراوەتەوە کە لە ترس و دڵەڕاوکێدان و زۆرینەیان کەلوپەلەکانیان کۆکردووەتەوە و لەڕێگەی هێلیکۆپتەرەوە دوورخراونەتەوە.

خۆپیشاندەرێک بە ڕۆیتەرزی وتووە "ئەوان (خۆپیشاندەران) رێگای هاتنە ژوورەوەی بەندەرەکەیان داخستووە و بارهەڵگرەکان هیچ رێگایەکیان نییە کە پێدا هاتووچۆن بکەن. بەرپرسانی بەندەرەکە پێیان گوتووین بچینە ماڵەوە".



PM:06:19:13/07/2018