لە وڵاتی میسر لە گوندی "مونیە سەعید" بەهۆی زۆری مارەوە ژیانی لە هاوڵاتیانی گوندەکە هەراسان بووە.
گوندی " مونیە سەعید " کە دەکەوێتە باکوری وڵاتی میسر بەهۆی زۆری رێرەوی ئاوی و زێراب سەوزایی و کۆنی بیناکانی گوندەکەوە، زۆری مار خەڵکەکەی هەراسان کردووە، هاوڵاتیانی گوندەکە بەشێوەیەکی زۆر سەرەتای دەیانەوێت سەیتەرە بەسەر ئەو دیاردە سروشتیەدا بکەن، ئەوەش لەرێگای رشتنی ژەهری مار لە ناو بەرمیل و ژەهراوی کوردنی هێلکە تا مەرە بیخوات.
کەناڵی بی بی سی راپۆرتێکی لەسەر ئەو گوندەو ژیانی خەڵکەکە کردووە.