ئێوارەی ئەمرۆ شەممە دوای ئەوەی ناجێگیری بارودۆخی ئەمنییەوە قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆكردن له چەند پاریزگایەکی عێراق راگەیەندرا
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردوە دوای ئەوەی هاوڵاتیان بۆ داواکرنی مافەکانی خۆیان رژانە سەرشەقامەکانو بەوهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو و هەریەک لە پارێزگاکانی به‌سڕه، كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف، قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا.
لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا ژماره‌یه‌كی زۆر خۆپیشانده‌ر، بریندار بوون و پێشتریش دوو خۆپیشانده‌ر به ته‌قه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان و میلیشیاى حزبه شیعه‌کان، كوژران، دواتر خۆپیشانده‌ران توانییان بچنه نێو باره‌گاى پارێزگاى كه‌ربه‌لاوه.
هەروەها لە شاری نه‌جه‌فیش، ئەمرۆ خۆپیشانده‌رێك كوژرا و 8 خۆپیشانده‌رى تریش لە کاته هەوڵدان بۆ چونە نێو باره‌گاى عه‌سائیبی ئه‌هلى حه‌ق، به‌سه‌رۆكایه‌تی قه‌یس خه‌زعه‌لى، بریندار كران، هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانى نه‌جه‌ف، كاره‌باى نیشتمانی‌یان له‌هاووڵاتییان پچڕاند.