ئارەزووی سێکسی خانمان لە کاتی دووگیانیدا چی بەسەر دێ؟

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکان لە ماوەی دووگیانیدا بەردەوام ئارەزووی سێکسی لە بەرزی و نزمیدایە، لە سێ مانگی نێوەڕاستدا وەكوو كاتە ئاساییەكانی پێش دووگیانییە . لە سێ مانگی كۆتایی دووگیانی و بە تایبەت لە مانگی كۆتاییدا ئارەزووی سێكس دەگاتە لوتكە، بەهۆی زۆر بەرزبوونەوەی هۆرمۆنەكانی سێكس.


بە گوێرەی چەند لێکۆڵینەوەیەک بەرزبوونەوەی هۆرمۆنەكانی ئیسترۆجین، پرۆجیسترۆن، كۆرتیزۆڵ و تیستۆستیرۆن تەڕیی زێ زیاد دەكەن، ئەندامی زاوزێی خانمەكە هەستیارتر دەبن و زووتریش دەگاتە ئۆرگازم. هەر لەكاتی دووگیانیدا خوێن زیاتر بۆ كۆئەندامی سێكس و زایەندی دەڕوات، ئەوەش هەم ئارەزووی سێكس زیاد دەكات و هەم گەیشتنە لووتكەی چێژ خێرا دەكات.

شارەزایان ئامۆژگاری ژنان دەکەن پێویست بە نیگەرانی ناكات، لە هەر بارێكدا سێكس بكرێت، خانمەكە چۆن ئاسوودەیە دەتوانێ وەها بیكات، جگە لە هەندێك حاڵەتی تایبەت كە تێیدا پزیشكی پسپۆڕ رێنمایی دەدات لە بارێكی تایبەتدا سێكس نەكرێ‌.

هەروەها ڕوونیشکراوەتەوە لەگەڵ زۆر نزیكبوونەوەی وادەی منداڵبوون، باشترە سێكس نەكرێ، چونكە لەگەڵ تەقینی سەرئاودا ئەگەری هەوكردن زیاد دەكات.

كاردانەوەی هاوسەر كاریگەری لەسەر لایەنی سێكسی خانمی دووگیان هەیە. هەندێك لە خانمان لە دووگیانیدا ئارەزووی سێكسیان هەیە، كەچی هاوسەرەکانیان بە هەڵە وا تێگەیشتوون كە سێكسكردن بۆ كۆرپەی نیو سكی دایك خراپە! ئەوەش تێگەیشتنێكی بێ بنەمایە و نابێ ببێتە هۆی دووركەوتنەوە لە سێكس لەكاتی دووگیانیدا.



PM:02:03:15/07/2018