فه‌رمانده‌ی پێشووی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی نه‌ینه‌وا سەر بە حکومەتەکەی مالیکی، بەهۆکاری کەتنی موسڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
بەگوێرەی هەواڵێکی سۆمه‌ریه نیوز، فەریق روکن، مه‌هدی غه‌راوی، کە لە سەردەمی کابینەی حکومەتی نوری مالیکی سەرۆکوەزیرانی پیشیوی عێراقدا فه‌رمانده‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی نه‌ینه‌وا بوو، له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كه‌وتنی شاری موسڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوە.
مانگی حوزەیرانی ساڵی 2014 شاری موسڵ کە بە دووەم گەورەترین شاری عێراق ناسراوە لەلایەن رێكخراوی تیرۆرستی داعشەوە داگیركراو بە بێ تەقە هێزەئەمنییەکانی ئەو شارە پاشەکشەیان کرد، بەڵام دوای سێ ساڵ لە داگیکردنی، کە کوشتارێکی زۆری تیدا کرا له مانگی ئابی 2017، به هاوكاریی هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه عێراقییەکان کۆتایی بە ئەو رکخراوە تیرۆرستییە هێرنراو ناوچەکەش ئازادکرا.