بە گوێرەی خشتەی پشووەکانی حکومەتی عێراق، لە سەرەتای مانگی
داهاتوودا دوو ڕۆژ پشووی فەرمییە کە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
بە گوێرەی خشتەی پشووەکان کە حکومەتی عێراق دایدەنێت و لەلایەن
پەرلەمانی عێراقەوە بڕیاری لێدراوە ڕۆژانی حەوت و هەشتی مانگی داهاتوو پشوو دەبێت.
بە بۆنەی جەژنی گەورەی سائیبو مەندائییەکان ڕۆژانی حەوت و هەشتی
مانگی ئاب بۆ ئەو فەرمانبەرانەی پەیڕەوی ئەو ئاینە دەکەن پشووی فەرمی دەبێت و تا
ئێستاش بڕیار نەدراوە ئەو پشووە سەرجەم فەرمانبەران بگرێتەوە لە هەرێمی کوردستان،