داوای ڕوونکردنەوە لە ئاسایشی سلێمانی دەکرێت

كەسوكار و خانەوادەی شەهیدی قەڵەم، سۆرانی مامە حەمە، داوای رونكردنەوە لە ئاسایشی یەكێتی دەكەن، لە بەرامبەر رێگریكردن لە بەڕێوەچونی مەراسیمی یادی 10 ساڵەی تیرۆركردنی ئەو رۆژنامەنوسە.


برایەكی سۆرانی مامە حەمە ڕایگەیاند سەرباری ئەوەی چەندین جار بەڵێنیان پێدراوە بۆ ئاشكراكردنی بكوژانی براكەیان، كەچی ئەو بەڵێنانە تەنها قسە بوون.

دەشڵێت، كە متمانەیان بە دادگاكانی هەرێم نەماوە بۆ یەكلایی كردنەوەی ئەو دۆسیەیە.



AM:11:54:22/07/2018