پێدانی ئاوی پارێزگای سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت "پێدانی ئاوی گەڕەكەكانی شاری سلێمانی ئاسایی دەبێتەوەو، هیچ گرتفێک لە دابەشکردنی ئاودا نامێنیت".

ئامانج جەلال بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاوی سلێمانی لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " لە ماوەی رابردوودا بە هۆی بوونی چەند كێشەیەك لە هێلەكانی یەك و دوو دا، چەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی كێشەی نەبوونی ئاویان بۆ دروستبوو بوو".

بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاوی سلێمانی لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی " لە ئێستادا كێشەكان چارەسەر كراون و سەرجەم گەڕەكەكان بە پێی سیستمی پێشوو ئاویان پێدەدرێت، هاووڵاتیانیش ئاگادار دەكەینەوە پرۆژەكانمان ئاو بەرهەم دەهێنن و هیچ گرفتێكمان نەماوە".

ئامانج جەلال ئاماژەی بەوەشكرد، هەر كاتێك بەهۆی نەبوونی كارەبا یان شكانی بۆری یاخود گرتنەوەی بەنداوی دووكان هەر كێشەیەك بۆ پێدانی ئاو بە گەڕەكەكان دروستببێت، هاوڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە.

ماوەیەک لەمەوبەر کێشەی دابەشکردنی ئاو بۆ چەند گەڕەکێکی نێو شاری سلێمانی دروستبوو.



PM:09:44:22/07/2018