نەوەی نوێ لەسەر
تۆمەتبارکردنی سەلیم شوشکەیی پەرلەمانتاری کۆمەڵ بە داعش لە لایەن ئاسایشی
هەولێرەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە دەڵێت ناكرێت
بۆ "ته‌سفییه‌ی حسابات"ی سیاسیی و دژایه‌تیكردنی هێزێكی سیاسیی و كاره‌كته‌رێكی
سیاسیی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی هه‌رێم، ده‌سه‌ڵات سیناریۆ دروستبكات و دواتر ئه‌ندام
پارله‌مانی خولی پێشوو، به كاری تێرۆرستیی تۆمه‌تبار بكات و مامۆستای ئایینیی
بخاته زیندان و رێز له پێگه و مه‌قامیان نه‌گرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەی نەوەی نوێ‌دا هاتووە
"ئه‌م تۆمه‌تباركردنه‌ی "سه‌لیم شوشكه‌یی" و ده‌ستگیركردنی
مامۆستایانی ئایینیی، له‌كاتێكدایه، كه سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، چوار فراكسیۆنی
ناو پارله‌مانی كوردستان، یاسای "به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تێرۆر"یان
درێژكرده‌وه و هه‌ر ئه‌وكات ئێمه له جوڵانه‌وه‌ی "نه‌وه‌ی نوێ"، ئه‌م
درێژكردنه‌وه‌یه‌ی یاساكه‌مان به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئازادیخوازان و خراپه به‌كارهێنانی
بۆ "ته‌سفییه‌ی حسابات"ی سیاسیی ناوبرد و له په‌رله‌مانیش ته‌نها
فراكسیۆنی "كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان" بوو، كه ده‌نگی به درێژكردنه‌وه‌ی
یاساكه نه‌دا و ئێستا ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت به پشتیوانیی ئه‌م یاسا مه‌ترسیداره‌ی
هه‌رێم، پارله‌مانتارێكی خولی سێیه‌می پارله‌مانی عیراق له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی
ئیسلامیی، به تۆمه‌تی تێرۆر راپێچی زیندان بكات".
دەقەی ڕاگەیەندراوەکەی نەوەی نوێ
راگه‌یاندراوێک له جوڵانه‌وه‌ی "نه‌وه‌ی نوێ" سەبارەت
بە دەستگیرکردنی چەند مامۆستایەکی ئاینی و هەروەها راگه‌یاندراوی به‌رێوه‌به‌ری
ئاسایشی هه‌ولێر.
لە
راگەیەندراوێکدا به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر مامۆستا "سه‌لیم شوشكه‌یی"،
پارله‌مانتاری خولی سێیه‌می پارله‌مانی عیراق و یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵی
ئیسلامیی كوردستان، به ئه‌ندامی گروپی تێرۆریستی "داعش" ناوده‌بات،
ئێمە لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ ڕای گشتی رادەگەیەنین ناكرێت بۆ "ته‌سفییه‌ی
حسابات"ی سیاسیی و دژایه‌تیكردنی هێزێكی سیاسیی و كاره‌كته‌رێكی سیاسیی سه‌ر
گۆڕه‌پانی سیاسیی هه‌رێم، ده‌سه‌ڵات سیناریۆ دروستبكات و دواتر ئه‌ندام پارله‌مانی
خولی پێشوو، به كاری تێرۆرستیی تۆمه‌تبار بكات و مامۆستای ئایینیی بخاته زیندان
و رێز له پێگه و مه‌قامیان نه‌گرێت.
- كه‌سێك حه‌سانه‌ی پارله‌مانیی هه‌بێت، نوێنه‌ری گه‌له و، هه‌روه‌ها
راپێچكردنی مامۆستایانی ئاینییی بۆ نێو ژووره تاریكه‌كانی زیندان، به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك
و ته‌نها پاڵپشت به سیناریۆیه‌كی دروستكراو، كه له ژوره تاریكه‌كانه‌وه
داڕێژراوه، درێژكراوه‌ی ئه‌و تاوانه یه‌كله‌دوای یه‌كانه‌یه كه له 27 ساڵی
رابردوودا، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رێم، به‌رامبه‌ر به ئازادیخوازان و پارله‌مانتاران
كردوونی و ئامانجیشیان له‌م كارانه، ته‌نها درێژه‌دانه به ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێنه‌ری
خۆیان و درێژه‌دان به تاڵانكردنی سامانی وڵاته‌كه‌مان و هه‌ڕاجكردنی خاكه‌كه‌مان
و دواتریش تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پارله‌مانتاره‌كانمان بكه‌نه كونجی
زیندان و تاوانی تێرۆریستیان بخه‌نه پاڵ.
- ئه‌م تۆمه‌تباركردنه‌ی "سه‌لیم شوشكه‌یی" و ده‌ستگیركردنی
مامۆستایانی ئایینیی، له‌كاتێكدایه، كه سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، چوار فراكسیۆنی
ناو پارله‌مانی كوردستان، یاسای "به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تێرۆر"یان
درێژكرده‌وه و هه‌ر ئه‌وكات ئێمه له جوڵانه‌وه‌ی "نه‌وه‌ی نوێ"، ئه‌م
درێژكردنه‌وه‌یه‌ی یاساكه‌مان به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئازادیخوازان و خراپه به‌كارهێنانی
بۆ "ته‌سفییه‌ی حسابات"ی سیاسیی ناوبرد و له په‌رله‌مانیش ته‌نها
فراكسیۆنی "كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان" بوو، كه ده‌نگی به درێژكردنه‌وه‌ی
یاساكه نه‌دا و ئێستا ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت به پشتیوانیی ئه‌م یاسا مه‌ترسیداره‌ی
هه‌رێم، پارله‌مانتارێكی خولی سێیه‌می پارله‌مانی عیراق له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی
ئیسلامیی، به تۆمه‌تی تێرۆر راپێچی زیندان بكات و تۆڵه‌ی ده‌نگنه‌دانی كۆمه‌ڵی
ئیسلامیی به یاسا مه‌ترسیداره‌كه‌ی "به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تێرۆر"ی
لێبكاته‌وه.
- جوڵانەوەی " نه‌وه‌ی نوێ"، وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و وتنی
راستیەکان بە ئەرکی خۆی دەزانێت هەڵوێستی راستەقینەی خۆی دەربخات ولەسەر هەمو هێز
و لایەنێکە کە باوەڕی بە ئاشتيی و پێکەوەژیان هەبێت، لە ساتە پێویستەکاندا
هەلویستی دەربرێت بە رەتکردنەوەی ئەو جۆرە رەفتارانە . لە کاتێکدا هەموان دەزانن
هێرش و فشارەکانی سەر جوڵانەوەی " نه‌وه‌ی نوێ" و دەستگیرکردن و
زيندانيكردنى سەرۆکی جوڵانەوەکە و هێڕشکردنە سەر کاندیدەکانی و داخستنی نوسینگەکەی
لە هەولێر، هێزەکانی تری دەرەوەی دەسەڵات بێدەنگیان هەڵبژاردوە.
- ئێمه له جوڵانه‌وه‌ی"نه‌وه‌ی نوێ"، ئیدانه‌ی هه‌ر ره‌فتارێكی
نادیموكراسییانه و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی راپه‌ڕاندن و یاسادانان و دادوه‌ریی
ده‌كه‌ین، كه بۆ خزمه‌تكردنی مه‌رامه‌كانی حزبی ده‌سه‌ڵات به‌كاربهێنرێت و
پشتیوانیی له هه‌ر ناڕه‌زاییه‌كیش ده‌كه‌ین، كه له‌پێناو پاراستنی مافه‌كانی
مرۆڤ و دیموكراسیی و خۆشگوزه‌رانیی و كۆتاییهێناندا بێت بۆ حوكمی تاكڕه‌ویی له هه‌رێمی
كوردستاندا و بڕواشمان وایه ده‌بێت له دادگایه‌كی بێلایه‌ندا، تۆمه‌ته‌كان یه‌كلابكرێنه‌وه،
نه‌ك حزب بڕیاری سیناریۆ بدات و بڕیاری ده‌ستگیركردنیش ده‌ربكات و هه‌رخۆیشی
دادگایی ئه‌و كه‌سانه بكات، كه سیناریۆی بۆ دروستكردون.
جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ
24/7/2018