راستە جەرجیر توانای سێکسی بەرز دەکاتەوە؟

گەڵای جەرجیر یەكێكە لەو سەوزە سەر سوڕهێنەرانەی  لە هەموو رویاکەوە تەواوی جەستیی مرۆڤ سوودی لێ دەبینێت، بەتایبەتی بۆ بەرزکردنەوەی توانای سێکسی.

پسپۆڕان ئاماژە بەوەدەکەن، پێویستە ئەو جۆرە سەوزەتە لە هەموو ژەمە خۆراکییەکاندا هەبێت، کە سودێکی تەواو بە لەشی مرۆڤ دەگەیەنێت، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە  توانای سێكیان لاوازە.

بە وتەی شارەزایانی بواری خۆراک لە 100 گرام جەرجیردا:25 گەرمۆكە، 205 گرارم پرۆتین، 0.66 گرام چەوری، 3.65 گرام كاربۆهیدرات، 1.6 گرام ڕیشاڵ، 369 میلی گرام پۆتاسیۆم، 28 میلی گرام سۆدیۆم، 52 میلی گرام فۆسفۆر، 160 میلی گرام كالیسیۆم) بوونی هەیە، کە سەرجەم ڤیتامینەكانی (k- g-b1-b2-b6-a-h)ی تێدایە.

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی جەرجیر :

- مەترسی شێرپەنجە زۆر کەمدەکاتەوە
- فشاری خوێن كەم دەكاتەوە
- بەسودە بۆ بەهێزکردنی ئێسك
- هاوكاری نەخۆشانی شەكرە دەكات لە كەمكردنەوەی گلوكۆز لە خوێندا
- لەش لە ماددە زیان بەخشەكان پاك دەكاتەوە
- كێشی لەش دادەبەزێنێت،
- توانای سێكسی مرۆڤ بەهێز دەكات و گەشە بە هۆرمۆنی تستوستیرۆن دەدات، بۆیە تاكە سەرچاوەی توانای سێكسی پیاوان دادەنرێت
- بەرگری جەستە زیاد دەكات و رێگری لە هەڵوەرینی قژ دەكات
- بەهۆی بوونی مادەی ترشی فۆلیك تیایدا سوودی باشی بۆ ژنانی دوو گیان هەیە 


PM:12:23:25/07/2018