بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدان لە کۆی ٣ ملیۆن و٣٠٠ هەزار هاولآتی ژمارەیەکی زۆر کەم سەردانی بنکەکانیان کردووە

ماوەی ١٥ رۆژ بەسەر نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران تێپەڕدەبێت و تەنها ١٥ رۆژ ماوە، لەکۆی ٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزارو هاولآتی، ژمارەیەکی زۆر کەم سەردانی بنکەکانیان کردووە.

بەپێی دۆکۆمێنتێک کە تایبەتە بە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم لە ٧/١١ ەوە تا ١٥ رۆژ لەکۆی هەموو ئەو کەسانەی کە مافی دەنگدانیان هەیە، ژمارەیەکی زۆر کەم سەردانی بنکەکانیان کردووە، بەم شێوەیە: 

بەپێی ئەو بەڵگەیەی کۆمسیۆن، لە دهۆک تەنها ١٦٢٢ هاولآتی سەردانیان بنکەکانیان کردووە، لە هەولێر ١٥٥٨ هاولآتی، لە سلێمانی ١٠٨٧ هاولآتی، لە هەڵبجە ٢٤٧ هاولآتی سەردانی بنکەکانیانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدانیان کردووە.
 

AM:10:38:27/07/2018