وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ڕایگەیاند چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌رله‌جه‌ژنی
قوربان هاوكارییه‌كه‌ی هاوپه‌یمانان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بگاته هه‌رێمی
كوردستان"، جه‌ختیشیكرده‌وه، پێش جه‌ژن موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان
دابه‌شده‌كرێت و پێشمه‌رگه‌ش یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت ده‌بێت.
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە "هاوكاری هاوپه‌یمانان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه
به‌رده‌وامی هه‌یه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕاناگیرێت، هیچ بڕیارێكیش نییه كه ئه‌و
هاوكارییه ڕابگیرێت".
ڕاشیگەیاند:"چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌ر له‌جه‌ژن، موچه‌ی سه‌رجه‌م
وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شبكرێت و موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش له‌ڕیزبه‌ندی خشته‌دا
یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت ده‌بێت".
جەبار یاوەر وتوشیەت "به‌ر له‌جه‌ژنی قوربان هاوكاری هێزه‌كانی
هاوپه‌یمانان كه بۆ پێشمه‌رگه ته‌رخانكراوه، بڕیاره بگاته هه‌رێم و سودی لێوه‌رده‌گرێت
بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئایار".