لە هەولێر.. ئەفسەرێکی پێشمەرگە کوژرا

لەهەولێر لەنێو ئۆتۆمبێلێكەوە دەستڕێژی گوللـە لەئەفسەرێكی پێشمەرگە كراو كوژرا.

 رائید هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " لەشوقەكانی هانا سیتی لەشاری هەولێر سەعات 7:20 دەقیقەی ئێوارەی ئەمڕۆ 29ی حوزەیرانی 2018، لەنێو ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاندكرۆزەری رەنگی سپییەوە دەستڕێژی گوللـە لە كەسێك كراوەو كوژراوە، هەروەها دوو كەسی دیكەش بریندار بوون".

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر وتیشی " كوژراوەكە ناوی (ا.ا.ع)ەو  ئەفسەری پێشمەرگەیەو پلەكەی نەقیبەو روداوەكەش بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە رویداوەو تەرمی كوژراوەكەش رەوانەی پزیشكی دادوەری هەولێر كراوەو تیمەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانیش لێكۆڵینەوەكانیان لەبارەی  رووداوەكە دەستپێكردوە".



PM:09:59:29/07/2018