پارتی گۆرانکاری لە پۆستێکی حزبەکەیدا دەکات

پارتی دیموکراتی کوردستان بەرپرسی لقی 11ی حزبەکەی لە ڕانیە دورخستەوە لەکارەکەی و كەسێكی تری لە شوێنەكەی دانا.

 ئەمڕۆ دووشەمە 30ی تەمووز، "هیوا گەیلانی" لە شوێنی "نەجات حەسەن" کراوەتە بەرپرسی نوێی لقی 11ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕانیە.

ماوەیەکە پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی بە گۆرینی بەپرسەکانی کردووە، سەرەتاش لە ئەدهەم بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە دەستیپێکرد و، دواتر هاتەسەر گۆرانکاری لەنێو پۆستی بەرپرسی لەقەکانی ئەو حزبە.







PM:10:33:30/07/2018