عەبدوڵای مەلا نوری وەڵامی ئاواتی شێخ جەناب دەداتەوە

عەبدوڵای مەلانوری کە یەکێک بوو لەو بەرژێرانەی گۆڕان چاوی لەسەری بوو بیکات بەسەرۆکی لیست، بەڵام لە دوا رۆژدا عەلی حمەساڵحی دانا، وەڵامی ئەو چاوپێکەوتنەی ئەمشەوی ئاواتی شێخ جەناب دەداتەوە کە لەکەناڵی KNN لە گەڵیدا سازکرا.

لەروونکردنەوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، عەبدوڵای مەلا نوری بەناونیشانی " روونکردنەوەیەکی کورت " نووسیوویەتی " ئێستا لە تەلەفزوێنی KNN وە، بەڕێز کاک ئاواتی شێخ جەناب باسی ئەوەی کرد گوایە سەرۆکی لیستی گۆڕان لە پرۆسەیەکی دیموکراتیدا هەڵبژێردراوە... لەو بارەوە بە پێویستم زانی ئەوە بڵێم: سەرۆکی لیستی گۆڕان لە مانگی ۱۱ی ۲٠۱۷وە دانرابو، ئەو گۆرانکاریەی کە کرا بە هۆی چەند تەلەفۆنێکەوە بو".

 بەبێ ئەوەی عەبدوڵای مەلا نوری ئەو بەرپرسەی گۆڕان کە تەلەفونی کردووە بۆ ئاوتی شێخ جەناب نووسییویەتی " یەکێک لەوانەی تەلەفۆنی بۆ کرا کاک ئاوات بو. . بەپێی دەستوری گۆڕان و بڕیاری جڤاتی نیشتمانی، دەنگدان تەنها لە ناو جڤاتدا دەکرێت، هەموان حەقیانە بپرسن بۆ ئەمە نەکرا!".

ئەو دەڵێت " لای من ئەو دۆسیە داخراوە، هیوادارم ناچار بە قسەی تر نەکرێین".

ئەمشەو ئاواتی شێخ جەناب رێکخەری ژووری دارایی و ئەندامی لیژنەی دەستنیشانکردنی کاندیدەکان لەکەناڵی کەی ئێن ئێن لە چاوپێکەتنێکدا ئاماژەی بۆ شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆکی لیست و ئەو کۆمەکانە کرد کە هەڵسواڕاوانی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی ١٢ ی ئایار کۆیان کردبوەوە. 



PM:11:26:01/08/2018