سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه سازی و وزه، د. شێرکۆ جەودەت رایدەگەیەنێت " ئێمه دوو تێبینیمان له‌سه‌ر ئه‌م راپۆرته هه‌یه، دووپاتی ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكه كردویه‌تی ته‌نیا داتاكانی بڵاوكردۆته‌وه ئه‌مه‌ش خزمه‌ت به شه‌فافیه‌تی نه‌وت ناكات" .
(د شێركۆ جه‌وده‌ت )ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان بەماڵپەڕی كوردیوی راگه‌یاندووە " چه‌ندین جار بۆ پرسی شه‌فافیه‌تی نه‌وت وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌مان بانگێشتی په‌رله‌مان كراوه، به‌ڵام تا ئێستا ئاماده نه‌بووه" .
سه‌باره‌ت به‌راپۆرته‌كه‌ی كۆمپانیایی دیلۆیت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سامانه سروشتیه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، "ئێمه دوو تێبینی گرنگمان له‌سه‌ر راپۆرتی ئه‌م كۆمپانیایه هه‌یه، یه‌كه‌میان : ئه‌وه‌یه كۆمپانیاكه كه‌مووكوری و كێشه‌كانی نه‌وت و شه‌فافیه‌تی نه‌وت بخاته روو، كه كێشه‌كان چین و چۆن چاره‌سه‌ر كراون، ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكه كردویه‌تی ته‌نیا داتاكانی بڵاوكردۆته‌وه ئه‌مه‌ش خزمه‌ت به شه‌فافیه‌تی نه‌وت ناكات" .
لە درێژەی لێدوانەکەیدا جەودەت خاڵی دووه‌میان ئاشکرا دەکات و دەڵێت" ئه‌و داتایانه‌ی بڵاو ده‌كرێنه‌وه كۆنن و ناتوانرێت بڕی داهات و فرۆشتنی نه‌وت له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا به‌راورد بكرێت، چونكه ئه‌و كات نرخێك بوون و ئێستا نرخێكی تره، له‌به‌ر ئه‌وه پێویست بوو له كاتی خۆیدا له‌كۆتایی شه‌ش مانگدا ئه‌م داتایانه بڵاوبكرابوایه‌وه نه‌ك له دوای ساڵێك ئینجا داتا و زانیاریه‌كان ئاشكرا بكرێت" .
هەفتەی پێشوو کۆمپانیای دیلوت کە وردبینی بۆ دۆسیەی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتی هەرێم دەکات دوا دوو ساڵ راپۆرتی خۆی بڵاوکردەوە، راپۆرتەکەش لەلایەن خەڵکی پسپۆری ئەو بوارە بۆتە جێگای رەخنەو تێبینی.