حکومەتی هەرێم هەوڵدەدات پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بدات

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگای وەزارەتی داراییەوە هەوڵدەدات مووچەی مانگی پێنج ی سەرجەم وەزارەت و مووچەخۆرانی هەرێم پێش جەژنی قوربان بدات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بە سپی راگەیاند" وزارەتی دارایی دەستیکردووە بەدابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج و ئەو مووچەیەی ئێستا دابەشدەکرێت لە داهاتی نەوتی حکومەتی هەرێمە، هەوڵیش دەدرێت حکومەتی بەغداش پێش جەژن بڕی ٣١٧ ملیار دینارەکە بنێردرێت تا مووجەی سەرجەم وەزارەتەکان بدرێت".

مانگانە بەغدا لە نێوان رۆژانی ١٩ و ٢٠ و ٢١ ی هەموو مانگێک بڕی ٣١٧ ملیار دینار دەنێرێت بۆ هەرێم و بەمەش لەگەڵ داهاتی راگەیەندراوی هەرێم سەرجەم مووچەی وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم دەدرێت.

بەپێی زانیاریە پێشبینیکراوەکان رۆژی ٢٢ ی ئاب یەکەم رۆکی جەژنی قوربان دەبێت.



PM:01:09:06/08/2018