ماوەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران درێژكرایەوە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ماوەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدان تا 16ی ئابی 2018 درێژ ددەکاتەوە

ئیسماعیل خورماڵی، بڕیاردەری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بە میدیاکانی راگەیاند،  ئەمڕۆ بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەدرێت.

وتیشی ماوەی درێژکردنەوەکە تا رۆژی 16ی ئابی2018، بەردەوام دەبێت.

بە وتەی ئیسماعیل خورماڵی، تا ئێستا ژمارەی ئەو كەسانەی سەردانی بنكەكانیان  بەوردی لایان نییە، بەڵام زۆربەی هاوڵاتیان بە شێوەی ئۆن لاین لە رێگەی ماڵپەڕەکەیانەوە سەردانی بنكەكان دەكەن.

بڕیارە رۆژی 30ئەیلولی ئەمساڵ پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش 
كۆمسیۆنی لە رۆژی 11ی ته‌مموزەوە دەرگای بنكەكانیان بۆ نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران كردوه‌تەوە.


PM:12:52:09/08/2018