عێزەت دوای " مردنی " پەیامێک بڵاودەکاتەوە

لە کاتێکدا چەند مانگێک لەمەوبەر میدیا عێراقییەکان هەواڵی مردنی عێزەت دووری کەسی یەکەمی حیزبی بەعسیان بڵاوکردەوە، سەرلەنوێ ئەمڕۆ بەبۆنەی کۆتایی هاتنی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران – عێراقەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لەو پەیامەدا کە بەبۆنەی  تێپەڕبوونهی 30 ـی کۆتاییهاتنی شەڕی هەشت ساڵەی عێراق - ئێران بڵاوی کردووەتەوە، عزەت دوری، کەسی یەکەمی ئێستای حیزبی بەعس سڵاو بۆ خۆپیشاندانەکانی باشووری عێراق دژی حکوومەتی ئێستای دەنێرێت کە دەسەڵایتدارانی هەژموونی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەر عێراق، سەپاندووە.
 
عزەت دوری لەوو پەیامەدا دەڵێت " ئەوکاتەی بەعس ئێرانی بە دوژمنی عەرەب دەناساند و رووبەڕووی دەوەستایەوە، بەشێک لەو سەرکردانە پێیان وابوو عێراق زیادەڕەوی دەکات لەبارەی ئێران، ئێستا بە هەڵوێستەکانتان بچنەوە و ببینن ئێران چۆن دەست لە کاروباری وڵاتانی عەرەب وەردەدات."
 
سەرۆکی ئێستای حزبی بەعسی عێراق، ئاماژەی بە خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی باشووری عێراق کردووە و رایگەیاندووە، ئەو خۆپیشاندانانە ”تەنیا رێگای رزگاربوونن لە ئێران و گەندەڵەکانی عێراق".
 
رۆژی 8/8/1988، عێراق وەستانی شەڕی هەشت ساڵەی لەگەڵ ئێران راگەیاند، کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە دوو ملیۆن سەرباز و هاووڵاتی لە هەردوولا.



PM:08:07:09/08/2018