لە سلێمانی پێدانی ڤیزای تورکیا بە هاوڵاتیان دەستپێدەکات

ئۆفیسی سلێمانی کونسوڵخانەی تورکیا پێدانی فیزا بەھاوڵاتیانی شاری سلێمانی  دەستپێکردەوە و لەمەودوا پێویست ناکات سەردانی شاری هەولێر بکەن.

دابان نەجمەدین، کارمەندی بەشی پەیوەندیەکان لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە ماڵپەڕی دواڕۆژی وتووە :لەئێستادا لە شاری سلێمانی ئۆفیسی کونسوڵخانەی تورکیا دەستی بەکارەکانی کردۆتەوەو ئەو ھاوڵاتیانەی پێویستیان بە ڤیزەی تورکیا بێت دەتوانن لەشاری سلێمانیەوە داواکەن و نەچن بۆ شاری ھەولێر".

ڕاشیگەیاندووە "ھەرکەسێک کە مامەڵەکانی فیزا پێشکەشدەکات لێی وەردەگیرێت و پاسپۆرتەکەی لەڕێگەی ئۆفیسی سلێمانیەوە دەنێردرێت بۆ کونسوڵخانەی تورکیا لە ھەولێر پاشان دێتەوە بۆ سلێمانی و لەماوەیەکی کەمدا پاسپۆرتەکە دەگاتەوە دەست خاوەنەکانیان".



PM:04:55:10/08/2018