ترامپ سزایەکی قوررستر بەسەر تورکیادا دەسەپێنێت

لە کاتێکدا چەند رۆژێک لەمەوبەر وەفدێکی باڵای تورکیا بۆ چاککردنی پەیوەندیەکانیان سەردانی ئەمەریکایان کرد، ئەمڕۆ ترامپ سزای نوێی بەسەر تورکیادا سەپاند.

ترامپ لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) نووسیویەتی " ئێستە پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتەكەی و توركیا باش نییە".

هەروەها لە دێژەی پۆستەکەیدا نوویسوویەتی " باجی سەر ئاسنی توركی بەڕێژەی 20٪ زیاد دەكات، هەروەها باجی سەر ئەلەمنیۆمی توركیاش بەڕێژەی 50٪ زیاد دەكات".
هەروەها دەڵێت " دەبێت باج لەسەر کەلوپەلەکانی ئەم وڵاتە زیاد بکرێت".

بەهۆی سووربوونی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا لەسەر زیندانیكردنی قەشەیەكی ئەمریكی بەتۆمەتی تیرۆر، ڕۆژ بەڕۆژ ئەمریكا گوشاری زیاتر دەخاتە سەر ئەم وڵاتە، ئەمەش تا ئێستە بووەتە هۆی داڕزانی بەهای لیرەی توركی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی و بەڕادەیەك ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی گەیشتووەتە 600 لیرەی توركی.
 



PM:09:39:10/08/2018