" سووپای تورکیا لەناو ئامێدی حساب بۆ کەس ناکەن"

ژمارەو بنکەکانی سووپای تورکیا لەناو خاكی هەرێمی كوردستان فراوانتر دەبێت، بەرپرسێکی یەکێتیش دەڵێت " رۆژانە بەئاسانی دەچنە نێو بازاڕەكانی ناوچەی بادینان".
 
هاوار ئامێدی به‌رپرسی كۆمیته‌ی یه‌كێتیی له‌ئامێدی بە میدیاکانی نزیک حیزبکەی رایگه‌یاند، "له‌ناو قه‌زای‌ ئامێدی‌ سوپای‌ توركیا ڕۆژانه‌ هاتوچۆ ده‌كات و حساب بۆ هیچ كه‌س و لایه‌نێكیش ناكه‌ن، له‌ناو سه‌نته‌ری‌ ئامێدیش بنكه‌ی‌ تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه‌".
 
به‌رپرسی كۆمیته‌ی یه‌كێتیی له‌ئامێدی دەشڵێت " له‌ناو ئامێدی‌ پێشتر فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك هه‌بوو، ئێستا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ سوپای‌ توركیاوه‌ داگیركراوه‌و تۆپ و ده‌بابه‌و چه‌كیان تێداداناوه‌ به‌به‌رچاوی‌ خه‌ڵكه‌وه‌، له‌ناوچه‌كانی‌ (سیلییه‌، گرێ باروخێ و كانی‌ ماسی‌) بنكه‌ی سه‌ربازیان داناوه‌و چه‌كی‌ قورسیشیان پێیه".
 
ئەوە لەکاتێکدایە کە حکومەتی تورکیا پلانی هەیە هێرشبکاتە سەر قەندیل و لەو ناوچانە بمێنێتەوە و لە ساڵی پارەوە هێزی زیاتری هێناوەتە هەرێمەوەو بەردەوامە لە لەشکرکێشی دژی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە.



PM:01:31:11/08/2018