کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم چوار رۆژ لە٨ ی ئابەوە داناوە بۆ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کە هەر تانەیەک هەیانە لەسەر تۆماری دەنگدەران تۆماری بکەن.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکردوە " رۆژی ١٢ی ٨ی ٢٠١٨ ماوەی خستنەڕووی تانە لەسەر تۆماری دەنگدەران دەست پێدەکات و تا ١٦ی٨ی ٢٠١٨ بەردەوام دەبێت".
کۆمسیۆن ئاگاداری لایەنەکان دەکاتەوە کە تانەکانیان لە ڕێگەی پڕکردنەوەی کۆپی دووەمی فۆڕمی ژمارە ١ بۆ ئەوەی لەبەردەم کۆمسیۆن بخرێنەڕوو.
ئەوە لەکاتێکدایە کە کۆمسیۆن چەند جارێک لە راگەیاندنەکاندا بڵاویکردۆتەوە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە ناوی دووبارەو مردووی لابردووەو ئێستا تەنها نزیکەی ٣ ملیۆن و ٨٠ هەزار دەنگدەر لە هەرێمدا هەیە کە لە ٣٠ ی ئەیلودا مافی دەنگدانیان هەیە.