کۆمسیۆن پەیڕەوی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاودەکاتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و راپرسی هەرێم پەیڕەوی دەنگدان و لەیەک جیاکردنەوەو ژماردنی دەنگاکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە بڕیار وایە ٣٠ ئەیلولی ئەمساڵ بەڕێوەچێت بڵاودەکاتەوە.

بەپێی نوسراوێکی کۆمسیۆن کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە تیایدا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێم پەیڕەوێکی دەنگدانی پێنج خاڵی  بۆ هەڵبژاردنەکانی هەرێم بلاوکردوەتەوەو ئاماژەی بەوە کردووە، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان لە کاتژمێر 8ی بەیانی بۆ کاتژمێر 6ی ئێوارە دەبێت و دوای تەواوبوونی وادەکە، کەس مافی دەنگدانی نابێت و بەکارهێنانی ئامێرەکانی مۆبایل و وێنەی فۆتۆگرافی  لەناو وێستگەکانی دەنگداندا قەدەغەیە و رێگە پێنەدراوە.

دەقی پەیڕەوەکەی کۆمسیۆن:
















PM:07:52:11/08/2018