٧ ملیۆن دۆلارێک دراوە کۆمپانیایەکی راوێژکاری، بەلآم هیچ کاری نەکردووە

حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزارەتی کارەبا گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەک کردووە بەبڕی ٧ ملیۆن و شەست و حەوت هەزار دۆلار، کە کاری راوێژکاری بکات، بەلآم هیچ کارێکی پێنەکراوە.

بەپێی ئەو گرێبەستە کە پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح بلآویکردۆتەوە کە لەمانگی شوباتی ٢٠١٤ کراوە، لەگەڵ کۆمپانیای ( BP) بەبڕی ٧ ملیۆن و شەست و حەوت هەزار دۆلار، بەلآم ئەو کۆمپانیایە هیچ کارێکی نەکردووە، دواتر چاودێری دارایی راپۆرتێکی لەسەر ئەو کۆمپانیایەو وەزارەتی کارەبا ئامادەکردووەو ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە هیچ شوێن دەستێکی بەو وەزارەتەوە دیار نییە.




PM:01:44:12/08/2018