دکتۆرە بەلقیس بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

نوێترین بەرهەمی خانمە هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی کورد دكتۆره‌ به‌ڵقیس دوای ماوەیەک لە دابڕانی بەمزوانە بڵاودەکرێتەوە.

هەلكەوت زاهیر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئیستاگرام دیمەنێکی ڤیدیۆیی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ و مامۆستای زانكۆ دكتۆره‌ به‌ڵقیس-ی بلاوکردوەتەوەو نوسیویەتی،" نوێترین بەرهەمی دکتۆرە بەلقیس بەناوی " باسی تۆ"یە ، کە ئاوازیلەلاین هەڵکەوت زاهیر خۆی و تێکستی گۆرانییەکەش لەلایەن خانمە هونەرمەند دینا بۆ دانراوە.

له‌ ماوه‌ی ڕابردوو ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ خوێندكاره‌كانی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی بڵاوكرده‌وه‌ هیوا خوازبوو ژماره‌ی كتێبه‌كانی بكاته‌"50" كتێب و بچێته‌ حه‌ج و پشبێته‌ نه‌نك.

دکتۆرە بەڵقیس دۆسکی، لەساڵی 1953 لەدایک بووە و بەشێکی زۆری تەمەنی لە بەغدا بەسه‌ر بردووه‌، لە ساڵی 1965 یەکەم گۆرانی بەناوی (وەرە بابڕۆین) بوو كه‌ تەمەنی 11 ساڵ بوو،ساڵی 2002 گەڕاوەتەوە کوردستان و ئێستا لەشاری هەولێر نیشتەجێیە و لەکۆلێژی هونەرەجوانەکان وانە دەڵێتەوە، ئێستا خاوەنی زیاتر له‌ 80 گۆرانییه‌.


PM:07:52:12/08/2018