پۆلیسی سلێمانی: كوڕێك دایكی خۆی دەكوژێت

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی كێشەیەكی خێزانیەوە لەقەزای‌ پێنجوێن كوڕێك دایكی خۆی دەكوژێت.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی: نێردراوە، تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، ڕۆژی یەکشەممە 12ی ئاب، لەقەزای‌ پێنجوێن بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوەو دوای دەمەقاڵێی نێوان دایك‌و كوڕێك، كوڕەكە دایكی بەسەختی بریندار دەكات‌و دوای‌ گەیاندنی‌ بۆ نەخۆشخانەو بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ئەمڕۆ گیانی‌ لەدەستدا.

لە راگەیەنداروەکەدا هاتووە، ژنەكە ناوی (ر ، ع، م ) لەدایكبوی ساڵی‌ 1949و دانیشتوی قەزای‌ پێنجوێنە.

پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەشكردووە، کە لەلایەن بنكەی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێنەوە پەراوی‌ لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە كراوەتەوەو لەئێستادا تۆمەتبارەكە بەپێی بڕیاری دادوەرو بەمادەی 405 لەیاسای سزادانی عێراقی بەندەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.



PM:03:18:13/08/2018