تەقینەوەیەک لە کەرکوک روویدا

تەقینەوەی بۆمبێک لە گەڕەكی حەی واست-ی لە شاری كەركوك کوژرانی كەسێك و برینداربوونی دوو کەسی دیکەی لێکەوتەوە.

 ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی ئاب، تەقینەوەیەک لە گەڕەكی حەی واست لە باشوری كەركوك روویداو بەوهۆیەوە كەسێك كوژراوەو دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای رووداوەکە تیمەكانی فریاكەوتنی کەرکوک گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.

جێی ئاماژەیە تا ئێستا هیچ گروپ و لایەنەكێك بەرپرسیارێتی خۆیان لە تەقینەوەكەیان رانەگەیاندووە.


PM:02:44:15/08/2018