هەپەگە کوژرانی ژمارەیەک سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە كوژران و برینداربونی چوار سه‌ربازی سوپای توركیای له‌ ده‌ڤه‌ری بارزان راگه‌یاند.

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، سەبارەت بە چالاکیی گەریلاکان و ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە "رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ کاتژمێر 6:20 خولەکی سەرلەبەیانی لەسەر گردی بەیرەقی دەڤەری بارزان له‌ باشوری کوردستان، چالاکییەک ئەنجام درا و تیایدا دوو سەربازی سوپای تورکیا کوژران و دووانی دیکە برینداربوون".

هەپەگە راشیگەیاندووە: رۆژی 18ی ئابی 2018 کاتژمێر 7ی سه‌رله‌بەیانی، لە دژی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی مەهسەرتی سەربە مێردین چالاکییه‌ك ئەنجام دراوه‌ و ژمارەیەک کوژران و برینداربوون، بەڵام ژمارەکەیان نەزانراوە.

لە بەشێکی دیکەدا هەپەگە شەهیدبوونی پێنج گەریلای ڕاگەیاند  كه‌ بەم شێوەیە بووه‌: رۆژی 17ی ئاب فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا گوندی موشانی سەربە گەڤەری جولەمێرگیان بۆردوومانکرد ولە ئەنجامدا دوو گەریلا شەهیدبوون.

هه‌رله‌ شەوی 17ی ئاب لە دەڤەری هەرەکۆلی سەربە سێرت یەکینەیەکی گەریلاکان کەوتە بۆسه‌ی هێزێکی سوپای تورکیاوە و شەڕ رویدا، ئەو شەڕە تا بەیانی رۆژی 18ی ئاب بەردەوامبوو و تیایدا "هەڤاڵ باوەڕ و هەڤاڵ هەقی" شەهید و "هەڤاڵ ئاراس"یش برینداربوو، بەڵام بۆ ئەوەی بە برینداری نەکەوێتە دەستی دوژمنەوە بۆمبی دەستیی بەخۆیداە تەقاندوه‌ته‌وه‌ و شەهیدبووه‌.



PM:04:47:20/08/2018