ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی کرماشان بەرزدەبێتەوە

میدیا ئێرانییەکان پێشبینی ئەوە دەکەن ژمارەی قوربانییەکانی بوومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ ی ئاب بەرزبێتەوە، هەر ئەم بەنانییە ئەو کەسانەی گیان لەدەستدا بە دوو کەس هەژمارکرا، بەڵام ئەو میدیانە ئاماژە بۆ گیان لەدەستدانی سێ هاوڵاتی دەکەن.

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردوەتەوە؛ بەهۆی بچڕانی هێلی کارەبا و نەمانی هەندێک رێگاو بانن نێوان گوند و شارەکانی سەر بەکرماشانەوە، پێشبینی دەکەن ژمارەی قوربانییەکان بەرزبێتەوە کە ئێستا بە سێ قوربانی و ٢٤٠ بریندار هەژماری دەکەن.
  
ناوەندی جیۆفیزیک لە ئەمەریکا رایگەیاندوە، گوڕی بومەلەرزەکە زیاتر بوە لە شەش پلە بەڵام ناوەندی بومەلەزەزانیی ئێران رایگەیاندوە كه‌ بومەلەرزەکە (5.9) پلەی ریختەر بوە لە قوڵایی (14) کیلۆمەتر کە چەقی بومەلەرزەکەش ناوچەی (سەلاسی باوەجانی) سەر بە جوانڕۆ بوە لە کرماشان.

بومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و بەغداش هەستی پێکرا.



AM:11:49:26/08/2018