دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ئاماری گەشتیارانی لە رۆژانی جەژن راگەیاند

دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ رایگەیاند ژمارەی ئەو کەسانە لە هەرێمی کوردستانەوە لە ماوەی رۆژانی جەژندا سەردانی وڵاتی ئێرانیان کردووە زیاتر لە 12 هەزار گەشتیاربووەو هاوکات 9 هەزار گەشتیاری ئێرانیش هاتوونەتە هەرێمی كوردستان.

لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی ئاب بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ بڵاویكردووەتەوە ئاماژەی بەوە کردووە، "بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو ڕێژەی ڕۆیشتنی گەشتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتی ئێران زیادی كردووە.

ئەوەش هاتووە، لە ماوەی هەفتەی رابردوو لە 19 تا 25ی ئەم مانگە، 12 هەزار و 202 گەشتیار ڕوویان لە ئێران كردووە و بەپێچەوانەشەوە 9 هەزار و 987 گەشتیاری ئێرانی هاتوونەتە هەرێمی كوردستانەوە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، هۆكاری زیادبوونی ڕێژەی گەشتیارانی هەرێم بۆ ئێران بۆ ئەو قەیرانە دەگەڕێتەوە كە ئێستا ڕووبەڕووی ئەو وڵاتە بووەتەوە، ئەوەش وای كردووە گەشتیارانی هەرێمی كوردستان زیاتر لە جاران سەردانی ئەو وڵاتە بكەن.

 


PM:02:51:27/08/2018