پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند سێ تۆمەتباریان لە ناو شاری سلێمانی و قەزای قەرەداغ بە دوو تۆمەتی جیاواز دەستگیرکردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی ئاب، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، کە كەسێكیان لە نزیك باخچەی رازاوەی شاری سلێمانی دەستگیركردووە كە خەریك بووە بەشێوەیەكی نایاسایی بیر هەڵبكەنێت، دەستبەجێ دەستگیركراوەو دەستیشگیراوە بەسەر ئامێرێكی بیرهەڵكەندندا.

لەراگەیەندراوێكی دیكەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، رۆژی سێشەممەش هێزەكانی پۆلیسی قەرەداغ دوو كەسیان بە تۆمەتی دزیكردن لە ناو بەخەكانی سنووری قەرەداغ دەستگیركرد.

پۆلیسی سلێمانی رونیشێکردەوە، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار ( ع. خ. ) و ( ر. م. ) بەفەمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی ٤٤٦ لەیاسای سزادانی عێراقی بەندن، لەلایەن بەشی پۆلیسی قەرەداغەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەردوو تۆمەتبارەکە کراوەتەوە.




PM:02:06:29/08/2018