سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌زیری به‌رگری پێشووی هۆڵه‌ندای وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی خۆی و سه‌رۆكی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق دامه‌زراند.
بەگوێرەی ڕاگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مڕۆ شەممە ١ی ئه‌یلوول
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كاندیدی هۆله‌ندا " جانین هینیس بلاشێرت"ی وه‌ك
نێردەی تایبه‌تیخۆی
و سه‌رۆكی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق دامه‌زراند.
هێنیس پلاسشيرت ماوەی 20 ساڵە کاری سیاسی و دیپلۆماسی دەکات و لەنێوان ساڵانی 2012 بۆ 2017 وەزیری بەرگریی هۆڵەندا بووە و یەکەم ژن بووە کە پۆستە وەربگرێت.
هەروەها ناوبراو له هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانی مالی و ئه‌فغانستان و عێراق ڕۆڵی باڵای هه‌بووه و هاریكارێكی سه‌ره‌كی یه‌كێتی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانی ناتۆ و هاوبه‌شه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بووه، له پرۆسه ئاڵۆزه‌كان و ته‌نگژه و ململانێكان.
ناوبراو لەماوەی نێان ساڵانی 2010 تا 2012 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی هۆڵه‌ندا بووه و له 2004 تا 2010 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بووه، وه‌ك سه‌رۆكی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له برۆكسل و ریگا و ئه‌مسته‌ردام كاری كردووه.
پێشتر یان كۆبیش وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكی نێرده‌ی هاوكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق "یۆنامی" كاری ده‌كرد، به‌ڵام وه‌ك له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاتووه، جانین له شوێنی كۆبیش له‌و پۆسته ده‌ست به‌كار ده‌بێت.