وتەبێژی هاوپەیمانی وەڵامی هەواڵێکی "سپی میدیا" دەداتەوە

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی د.بەرهەم سالح و بافڵ تاڵەبانی بۆ لای مەسعود بارزانی لە ماڵپەڕەکەمانەوە وتەبێژی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەی وتەبێژی هاوپەیمانیدا هاتووە "لە سایتی سپی میدیا هەواڵێك بڵاوکراوەتەوە گوایە بەڕێزان د.بەرهەم سالح و بافڵ تاڵەبانی سەردانی بەڕێز مەسعود بارزانییان کردوە بەمەبەستی باسکردنی پرسی سەرۆکایەتی کۆمار".

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە "بە هەمولایەك رادەگەیەنین کە سەرلەبەری ئەو هەواڵە درۆیەو هیچ سەردانێکی لەو شێوەیە نەبوە".

ئێوارەی ئەمڕۆ لە زاری سەرچاوەیەکی سیاسی باوەڕپێکراو "سپی میدیا" بڵاویکردەوە "ئەمڕۆ بۆ پێشاندانی پشتگیری بنەماڵەی تاڵەبانی لە بەرهەم ساڵح، بافڵ تاڵەبانی و بەرهەم ساڵح سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتیان کرد".

بەپێی زانیارییەکانی سپی، ئەو سەردانە بەو مەبەستە بووە کە بافڵ تاڵەبانی لەلای بارزانی پشتگیری خۆی بۆ بەرهەم ساڵح دووپات بکاتەوە تا پۆستی سەرۆکی کۆماری عێراقی پێبدرێت، تا بارزانیش ئەو پێشنیارەی بنەماڵەی تاڵەبانی پەسەند بکات.



PM:07:52:01/09/2018