کچەکەی مەلا بەختیار: باوکم ئامۆژگاری برێت مەکگۆرکی کردووە

مارین حیکمەت کچی مەلا بەختیار ڕایگەیاند کە باوکی لە بەغدا ئامۆژگاری برێت مەکگۆرکی نوێنەری سەرۆکی ئەمریکای بۆ شەڕی دژی داعش کردووە.

مارین حیکمەت، کچی مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگڕی یەکێتی و کاندیدی سەرۆک کۆمار، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نوسیویەتی " بریت مەككۆرگ دوێنێ لە شاری بەغداد بە تاسەوە گوێی بۆ ئامۆژگارێکانی باوکم ڕاگرتبوو بەجۆرێک ھەموو تەرکیزی خۆی خستبووە سەر وتەکانی باوکم ."

هەروەها نوسیویەتی " تاکە کاندیدی کورد بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق باوکمە بەجۆرێک ھەموو لایەنە عێراقێکان بشتیوانی ئەکەن بە تەواوی مەزھەب و ئاینەکانەوە".


ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە دیار نییە ئەو فەیسبووکە فەرمی بێت یاخود نا.



PM:07:03:05/09/2018