تویتەر ترامپ ئاگاداردەکاتەوە ئەکاونتەکەی رادەگرێت

تویتەکانی ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توریتەر دەبێتە مایەی بێزارکردنی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیەو ئاگاداری دەکەنەوە ئەگەر لە سیاسەتی تۆڕەکە دەرچێت، ئەوا دەیوەستێنن.
فیاجای غادی سەرۆکی بەشی یاسایی و سیاسی تویتەر رایگەیاند" تویتەر هەموو کەس بەیەکچاو تەماشا دەکات و جیاوازی لەنێوان ترامپ و هەر سەرۆکێکی کەو هاوڵاتیەکدا ناکات".
ئەو ئاگادارکردنەوەی تویتەر بۆ ترامپ، دوای ئەوە دێت کەچەندان جار رەخنەگرانی پۆستەکانی ترامپ ئەو کۆمپانیایەیان ئاگادارکردۆتەوە لە نوسینەکانی ناوبراو.
ئەم ئاگادارکردنەوەیە ئەگەرێکە بۆئەوەی ئەگەر سەرۆکی ئەمەریکا بەردەوامبێت لەسەر ئەم شێوازە پۆستەی ئەوا بۆ کاتی ئەکاونتەکەی رادەگیرێت.
ترامپ لە پۆستەکاندیدا هێرشدەکاتە سەر کەسانی جیاواز، جارێک هێرشی کردبووە سەر خانمە فەرمانبەرێکی کۆشکی سپی، و بە بێعەقڵ ق سەگ وەسفی کردبوو، هەروەها هێڕش دەکاتە سەر سەرکردەکانی جیهان.
ترامپی سەرۆکی ئەمەریکا لە تویتەر ٥٤ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەس فانی هەیە، زۆربەی لێدوانەکانی لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەوە بڵاودەکاتەوە.



PM:09:02:05/09/2018