بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی بەسڕە خۆپیشاندان لە بەغدا دەستیپێکردەوە و سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیش داوایەک ئاڕاستەی پەرلەمانتاران دەکات.
کەمێک لەمەوبەر بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی بەسڕە لە ناوچەی سەوزی بەغدا خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە و خۆپیشاندانەکە بەرەو فراوانبوون دەچێت.
هاوکات کەمێک لەمەوبەر سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بانگه‌وازێكی به په‌له‌ی ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانتارانی هه‌ڵبژێردراوی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی عیراق كرد و داوای لێ‌كردن بۆ دانیشتنی سبه‌ینێی په‌رله‌مان ئاماده‌بن.
ئەوەش لەکاتێکدایە ره‌وتی سائیرون نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كردووه‌و داوای دانیشتنی به په‌له‌ی په‌رله‌مان ده‌كات له‌سه‌ر دۆخی به‌سره.
هاوكات ره‌وتی حیكمهش پشتیوانی له داواكه‌ی ره‌وتی سائیرون ده‌كات و داوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر دۆخی به‌سره ده‌كات.
بۆ دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مان حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌رێكه‌ری عیراق و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان بانگهێشت كراون.
له لایه‌كی دیكه موقته‌دا سه‌در، داوای له حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كردووه به زوویی شایسته داراییه‌كانی به‌سره خه‌رج بكات.
سه‌در به عه‌بادی وتووه: خۆپیشانده‌رانی به‌سره بڵقی سه‌رئاو نین و شۆڕش گێڕن.
هه‌روه‌ك داواشی كردووه شایسته داراییه‌كانی به‌سره راده‌ستی كه‌سه پاكه‌كانی ئه‌و شاره بكات.