هونەرمەندێکی زۆر بەناوبانگ کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ ڕاپەری بەناوبانگی ئەمریکی ماک میڵەر بە مردوی لە ماڵەکەی خۆیدا لە لۆس ئەنجلوس دۆزرایەوە.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە، راپەری ئەمریکی لە تەمەنی ٢٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، کە بەپێی سەرچاوە میدیاییەکانی ئەمریکا بێت بەهۆی زۆر بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە گیانی لەدەستداوە.

"بلو ساید پارک" یەکەم ئەلبومی ئەو ڕاپەرە بووە کە لە ساڵی ٢٠١١دا لە لیستی پڕفرۆشترین ئەلبومەکانی ساڵ بووە، میڵەر هاوڕێی گۆرانیبێژی دیار ئاریانا گراندی بووە.



PM:03:30:08/09/2018