وەزارەتی کارەبا: دوو ڕۆژ کارەبای نیشتیمانی لە سەرتاسەری هەرێمدا دەکوژێتەوە

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند دوو ڕۆژ کارەبای نیشتیمانی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا دەکوژێنرێتەوە.

محەمەد ئەمین هەورامی، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاندووە: لەبەر بارودۆخی گەرما، زیادكردنی غازی سروشتیی بۆ وێستگە غازییەكان دواخراوەو ئەگەری هەیە لەكۆتایی ئەم مانگەدا بكرێت، بەڵام هیچ ڕۆژێك دیارینەكراوە، ئەوە كارێكی هونەرییەو ئێمە وەك وەزارەت ڕەزامەندیمان نەداوە لەئێستادا جێبەجێ بكرێت، بۆئەوەی بەو هۆیەوە خەڵك بێ كارەبا نەبێت.

دەشڵێت" كارەبا لەڕێگەی وێستگەی ترەوە بۆ نەخۆشخانەو شوێنە گشتییەكان و پرۆژەكانی ئاو دابیندەكەین، بەڵام كێشەی سەرەكیی لەشوێنە گەرمەكانە، كە ناكرێت كارەبای نیشتمانیان نەبێت، لەزۆرترین حاڵەتیشدا بڕانی كارەبا بەهۆی زیادكردنی بەشەغازەوە، لە 48 كاتژمێر زیاتر ناخایەنێت".

ڕوونیشی کردەوە بەگوێرەی گرێبەستەكە لەگەڵ كۆمپانیای دانەغاز، لەقۆناغی یەكەمدا بڕیارە 100 ملیۆن پێ سێجا غاز بۆ وێستگەكان زیاد بكات، بەوەش بەرهەمهێنانی كارەبا بەرێژەی (350-400) مێگاوات زیاد دەكات.

دەشڵێت ئاماژەی بەوەشكرد لەئێستادا رۆژانە نزیكەی 14 سەعات كارەبای نیشتمانی دەدرێت بەهاووڵاتیان لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان.

دەشڵێت "لەمەودوا وردە وردە خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا دادەبەزێت، ئەمەش دەبێتەهۆی ئەوەی سەعاتەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاد بێت و كارەبای مۆلیدەی ئەهلی كەمبێتەوە".



PM:06:30:14/09/2018