" سەرۆکی پەرلەمان بە ١٥ ملیۆن دۆلار دەکڕدرێت "

پەرلەمانتارێکی پێشوو و ناسراوی عێراق ئاشکرای کرد کە پەرلەمانتار محەمەد حەلبوسی ١٥ ملیۆن دۆلاری خەرجکردووە بۆ کرینی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان".

مشعان جەبوری یەکێک لەسەرکردەکانی هاوپەیمانی میحوەری نیشتمانی کە هاوپەیمانێتیەکی سونییە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی " ئەحمەد جەبوری و محەمەد حەلبوسی لە ماڵی پەرلەمانتارێک کۆبوونەتەوەو ١٥ ملیۆن دۆلار لەلایەن حەلبوسیەوە دراوە بە جەبوری تا پاشکشەبکات لە خۆ کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، بەرامبەر ئەوە حەلبوسی ئەو کاندید بکات بۆ وەرگرتنی پۆستێکی وەزاری سیادی.

مشعان جەبوری دەپرسێت " ئایا سبەی ئەم سەقفەیە بەسەر پەرلەماندا تێدەپەڕێت"و دەلێت " ئەمە سەربگرێت ئەوا مافیا دەوڵەتی عێراق دەڕفێنێت".

ئەمە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا باس لە خۆ کاندیدکردنی ئوسامە نجێفی بۆ سەرۆکی پەرلەمان دەکرێتەوە.



PM:10:25:14/09/2018