تایبەت بە سپی میدیا
بەرهەم ساڵح سەرۆکی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری نامەیەکی ئاڕاستەی
حزبەکەی کردووە کە تایبەت دەست سپی میدیا کەوتووە وەک یەکەم میدیا بڵاوی دەکاتەوە
نوسیویەتی من بەم نامەیە دەست
لەکارکێشانەوەی خۆمتان لە هاوپەیمانی پێ ڕادەگەیەنم و تکام وایە پەسەندی بکەن.
پێشتریش سپی دەقی نامەکەی بۆ یەکێتی بڵاوکردەوە.
دەقی نامەکەی بەرهەم ساڵح بۆ هاوپەیمانی
بهڕێزان؛
دەستەی دامەزرێنەر
ئەنجومەنی بەڕێوەبردن لە هاوپەیمانی دیمکراسی
و دادپەروەری.
سڵاوێکی گەرم...
لەسەرەتای دامەزراندنی ھاوپەیمانیەوە، ڕامانگەیاند:
ئەرکەکانی ئەم قۆناغە گەورە وچارەنوسسازن، بۆیە ھەر ئەوکات جەختمان کردەوە، کە پێویستمان
بەھاوکاری و ھاوخەباتی کەسان و گروپ و ھێزە سیاسیەکانە ، لەپێناو بەرقەراکردنی ریفۆرم
و گۆڕانکاری ڕاستەقینە، لەسەرخان و ژێرخانی حزب و حوکمڕانی کوردستاندا.
لەم چوارچێوهیهدا، وێڕای جیاوازی پاشخانی
فکر و ئەزمونی کارکردنی سیاسی، توانیمان شێوازێک لەکاری پێکەوەیی دابنێین و وێستگەیەکی
کار و تێکۆشانی ھاوچەرخی سیاسی بەڕێبکەین.پێکەوە کۆک بوین لەسەر ئەوەی ھاوپەیمانی، ئامرازی خزمەتکردنی گەلە و ئامانجی
سهرهکی ھێنانەدی حوکمڕانیەکی تەندروست و خزمەتکردنی خهڵک و چارەکردنی قەیران و
کێشە کەڵەکەبوەکانی پەیوەندیدار بەژیان و خزمەتگوزاری و بژێوی ھاوڵاتیانە.
ھاودیدانی خۆشەویست
ھەروەک لە دانیشتن و گفتوگۆی نێوانمان، ڕاشکاوانە
جەختمان لەسەر کردۆتەوە، ئەم قۆناغە وادەخوازێت بەھا و باوەڕ و ئامانجە بەرزەکانمان،
بخەینە چوارچێوەیەکی گەورەتر له ھاوپەیمانی.لەم ڕوانگەوە بە هەوڵی کۆمەڵێک تێکۆشەری دڵسۆزی هەردوولا بەئاقاری ڕێکەوتن و یەکگرتن لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانیی
کوردستاندا ھەنگاومان ناوە.
لێرەوە دەکرێت زیاد لە بژاردەیەک ھەبێت،
بهشێک لهوانهیه ڕێگای جیاواز لەئاڕاستەی
یەکگرتن ھەڵبژێرێت، ڕەنگە ھەشبێت ئارەزوو بکات لەناو ھاوپەیمانیدا درێژە بەکاروانی
خەبات بدات، ھەروەک چۆن ئێمە لای خۆمانەوە بڕیاڕمانداوە بەئاراستەی یەکگرتن لەگەڵ یەکێتی
نیشتمانی کوردستان ھەنگاو بۆ کاری سیاسی ئێستا و ئایندەمان بنێن. بێگومان؛ ھەموو
بژاردە و بڕیاڕەکان، بژاردە و بڕیاڕی سەربەستانە و سەربەرزانەن و لای ئێمەش ھەر بە بژاردە بڕیاڕی ڕێزلێگیراو شەرافەنمەندانە
دەمێننەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەڕاشکاوی دەڵێین: ئەوەی داخوازی و ویستی ئێمەیە و لەھەموو بژاردەکانی تر خۆشحاڵترمان دەکات،
بڕیاڕی دەستەجەمعی و پێکەویی و پێکەوەبونمانە، بۆ کارکردن لەناو ڕیزەکانی یەکێتی نیشتیمانی
کوردستاندا. بڕیاڕێک، دڵنیاین دەرگای زیاد لەدەرفەتێکی خزمەتکردن و بەرپرسیارێتی دەخاتە
بەردەم ھهموو لایهکمان.
له سۆنگهی ئهو گفتوگۆ راشکاوهی به
ئاراستهی یهکگرتن ئهنجاماندا و ئهو بڕیارهی پێی گهیشتین، من بەم نامەیە دەست
لەکارکێشانەوەی خۆمتان لە هاوپەیمانی پێ ڕادەگەیەنم و تکام وایە پەسەندی بکەن.
لەگەڵ رێزو پێزانینی زۆرم.
بەرهەم ساڵەح