مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی ئاراستەی محەمەد حەلبووسی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، پۆمپیۆ پاڵپشتی خۆی بۆ هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت له عێراق دووپاتكردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه واشتنتۆن هیواخوازه حكومه‌تێكی میانڕۆ له كه وه‌ڵامده‌ری داخوازییه‌كانی گه‌لانی عێراق بێت له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا دابمه‌زرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی له‌م ساته‌وه‌خته هه‌ستیاره‌دا پاڵپشتی له عێراق ده‌كات بۆ به‌دیهێنانی ئارامی و سه‌قامگیری و گه‌شه‌ی زیاتر.