خشتەی دابەشکردنی موچەی سبەینێ ئاشكرا دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بەردەوامە لە دابەشكردنی موچە و بڕیارە سبەینێ موچەی وەزارەتێک و چەند شوێنێك دابەش بکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی "سپی"، کە لە وەزارەتی دارایی دەستیکەوتووە سبەی یەكشەممە ١٣ی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای ئەنجوومەنی ئاسایش و هێزی بەرگری و فریاكەوتن دابەشدەكرێت.

هەروەها رۆژانی دووشەممە و سێشەممە مووچەی وەزارەتەكانی كارەبا، رۆشنبیری، شارەوانی و گەشتوگوزار، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، وەزارەتی كشتوكاڵ، دەستەی ژینگە، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، دەزگای گشتی كاروباری مین، سەرۆكایەتی پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی هەرێم دابەش دەكرێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا ٣١٧ ملیار دینارەکەی بەغدا گەیشتە هەرێم و بڕیارە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش بکرێت.

رۆژی٥ی ئەیلول وەزارەتی دارایی دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران و تا ئیستاش بەردەوامە.






PM:03:54:22/09/2018