ئەلحەیات: نوری مالیکی پشتیوانی لە کاندیدی پارتی دەکات خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق

سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پشتیوانی خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان دەربڕی.

رۆژنامەی"ئەلحەیات" لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی رایگەیاندووە، پشتگیری داواکەی دەکات بۆ وەرگرنتی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و چاوپۆشیش لەو رێککەوتنە سیاسییە دەکات، کە ئەو پۆستەی داوەتە یەکێتی.

ئەوەش هاتووە، هاوکات ھاوپەیمانی فەتح-یش کە هادی عامری سەرۆکایەتی دەکات و ھاوپەیمانی نوری مالیکیە، رەزامدنەی خۆی دەربڕیوە بە کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار.

رۆژنامەکە باسی لەوشکردووە، لە رابردوودا ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاندووە کە پشکی سەرۆکایەتی کۆمار پشکی کوردە و بە دیاریکراویش پشکی یەکێتیە و ڤیتۆی لەسەر ھیچ کاندیدێکیش نیە لە ناو حزبەکەیدا بۆ ئەو پۆستە.

موحسین سەعدون پەرلەمانتاری خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق لە پشکی پارتی باسی لەوە کردووە، "ڕێکەوتن ھەبوە سەرۆکایەتی کۆمار بۆ یەکێتی بێت و لە بەرامبەردا سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان پشکی پارتی بێت، بەڵام ئێستا ئەو ڕێکەوتنە ھەڵوەشاوەتەوە".

هەروەها باسی لەوەشکردووە، پشکی سەرۆک کۆمار بۆ کوردە نەک بۆ حزبێکی دیاریکراو، ئێمە پێمانوایە سەرۆکایەتی کۆمار بەپێی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن مافی پارتییە.


AM:09:53:23/09/2018