محەمەدی حاجی مەحموود ڕۆڵی ئێران لە یەکلاییکردنەوەی دەنگی دەنگدەرانی هەرێم ئاشکرادەکات

سكرتێری‌ حزبی‌ سۆسیالیست دیموكراتی‌ كورستان رایگه‌یاند كه‌ ئێستا ئێران ده‌زانێت كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان چۆن دابه‌شده‌كرێن.

محه‌مه‌دی‌ حاجی‌ مه‌حمود سكرتێری‌ حزبی‌ سۆسیالیست دیموكراتی‌ كورستان له‌ چاوپێكه‌تنێكدا له‌گه‌ڵ‌ كه‌ناڵی‌ رووداو، ایگەیاند "كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران رۆڵی‌ كاریگه‌ری‌ هه‌یه‌ نه‌ك له‌ كوردستان له‌ عیراقیش".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ئێران له‌گه‌ڵ‌ ئه‌مریكا له‌سه‌نگه‌ردان و لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان هه‌رچییه‌ك ده‌كه‌ن ناتوانن سه‌رۆك وه‌زیران دیاری‌ بكه‌ن و حكومه‌ت پێكبێنن".

وتیشی‌ "ئێستا پرسیار له‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران بكه‌، ده‌زانێت كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان چۆن دابه‌شده‌كرێن".

سكرتێری‌ حزبی‌ سۆسیالیست دیموكراتی‌ كورستان ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "ئێران له‌و بواره‌دا ئه‌زموونیان هه‌یه‌ و ره‌نگه‌ هه‌ر خۆیان كورسییه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان دابه‌ش بكه‌ن".



PM:03:13:23/09/2018