مەسعود بارزانی لە ئاهەنگی جه‌ماوه‌ری حزبەکەی لە شاری دهۆک ڕایگەیاند ڕەتیدەکاتەوە کە خاوەنی سامانێکی زۆربێت و دەشڵێت "من خۆم به ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌س ده‌زانم سه‌روه‌تی من پشتیوانی 48 ملیۆن كورده نه‌ك 48 ملیار دۆلار".
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وتاری کۆتایی بانگەشەی حزبەکەی "ئێمه به‌ره‌و رۆژێكی مێژوویی ده‌چین كه 30ی ئه‌یلووله و یه‌ك دوو رۆژی ماوه‌ی، پار وه‌كو ئه‌مڕۆژه، ئێوه مێژووتان درووست كرد له 25ی ئه‌یلوول، له‌و بڕوایه‌دامه له 30ی ئه‌یلوولیش رۆژێكی دیكه‌ش مێژوویی درووست بكه‌ن و سه‌روه‌ری تۆمار بكه‌ن".
وتیشی "له 25ی ئه‌یلوول، ئیراده‌ی گه‌لی كوردستانتان سه‌رخست، دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ریش، پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان كه‌ڕامه‌تی هه‌مووانی پاراست، ئێوه و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان، پشتڕاست بن، تا قاره‌مان و شێر و پڵنگی كوردستان هه‌بن، به پاراستنی ده‌مێننه‌وه و به ئاسووده‌یی بخه‌ون"
ئەوەشی خستەڕوو ئێستا ده‌رفه‌تێكی گونجاو هاتووه‌ته پێش و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین كمێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به رێزلێكگرتن و لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێن.
وتیشی: به‌ڵێنی گه‌وره ناده‌ین، به‌ڵام به‌ڵێن بێت ئه‌و گۆڕانكارییه ده‌كه‌ین كه داخوازی ئێوه‌یه و له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه دایه، پارتی به‌هێز بێت، كوردستان به‌هێز ده‌بێت.
لەبارەی سەروەت و سامانەکەشیەوە وتی: من ده‌مه‌وێ وه‌ڵامی پرسیارێك ده‌ده‌مه‌وه، كه زۆر كه‌س حه‌ز ده‌كه‌ن بزانن چه‌نده، هه‌ندێك ده‌ڵێن 48 ملیاره و هه‌ندێك ده‌ڵێن 600 ملیار، به‌ڵام من خۆم به ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌س ده‌زانم له‌سه‌ر ئه‌و جیهانه، سه‌روه‌تی من پشتیوانی 48 ملیۆن كورده نه‌ك 48 ملیار دۆلار.