کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم داوا لە هاوڵاتیان دەکات بۆ وەرگرتنی زانیاری لەبارەی شوێنە وبنکەی دەنگدانەکانیان پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفونانەی لای خوارەوە بکەن.
لە راگەیەندراوێکی کۆمسیۆنی هەرێم دا هاتووە، بۆ دڵنیابوونەوەى دەنگدەران لە شوێن و بنکەى دەنگدان و وەرگرتنى هەر زانیارییەک پەیوەندی بەم دوو ژمارە تەلەفونەوە بکەن( کۆڕەک ٨٠٠٣٣٣٣٣ یان ئاسیا ٨٠٠٣٣٣٣٣).
دوێنێ هەینی كاتژمێر ٨ی بهیانی پرۆسهی دهنگدانی تایبهت بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان دهستیپێكرد و کاتژمێر ٦ی ئێواره پرۆسهكه كۆتاییهات، بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ٣٠ئەیلول کاتژمێر ٨ی سەر لەبەیانی دەنگدانی گشتی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.
بۆ زانیاری زیاتر
ئەم لینکە بخوێنەرەوە