خەسرەو گۆران بەرپرسی هەڵبژاردنی پارتی
ڕایگەیاند ئێمە وەک پارتی ڕازی نەبووین لە هەموو پڕۆسەکە و سکاڵامان تۆمارکردوە،
زیاتر لە ١٠٠ تانەمان داوە لە هەڵبژاردنەکە.
خەسرەو گۆران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا
ڕایگەیاند لە کۆیە و سلێمانی نوێنەرەکانیان عەزێت دراون و لێیاندراوە و دەرکراون.
وتیشی لە سلێمانی فشارێکی زۆر خراوەتە سەر
نوێنەری لایەنە سیاسیەکان و هیوادارین کۆمسیۆن ئیجرائاتی توند بکات لەو کەسانەی کە
پێشێلی ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنیان کردووە.
هیواشی خواست ئەنجامەکان لە زووترین کاتدا
ئەنجامەکان ڕابگەیەندرێت.