هێمن هەورامی ژمارەی دەنگدەرانی لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان ئاشکرادەکات

سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارەی دەنگەکانی خۆی لە هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا کرد.

هێمن هەورامی، سەرۆکی لیستی پارتی، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئاشکرایکرد، بەپێی ئەو ئامارە نافەرمییەی کە لە ڕێگەی لقەکانی پارتییەوە دەستی کەوتووە، دەنگەکانی ئەو لە ناو لیستی پارتیدا یەکەمین دەنگە و بەبێ دەنگدانی تایبەت، تائێستا ٤٣ هەزار و ٧٩٢ دەنگی بەدەست هێناوە.

جەختیشی کردووەتەوە کە بەم متمانە گەورەیەی جەماوەری پارتی، ئەرکمان قورستر بوو.

هێمن هەورامی ئاشکرایکردووە، دەنگەکانی لە لقەکانی پارتی بەم شێوەیە بووە:

لەسەر ئاستی لقەکانی پاریزگای دھۆک ٩٧٥٠ دەنگ

لقی دوو ١٠٦٠٦ دەنگ

لقی دەی سۆران ٤٥٩٤ دەنگ

لقی ٢٦ ی چۆمان ٢١٢ دەنگ

لقی شازدەی دەوروبەری ھەولیر ٤١٢٨ دەنگ

لقی بیستو دووی گەرمیان ٥٨٧ دەنگ

لقی دوانزە ٢٣٧٤

لقی چواری سلێمانی و لقی بیستو یەکی دەوروبەری سلێمانی ٧٤٢٧ دەنگ

لقی نۆزدە ٥٢٥ دەنگ

لقی بیستو چوار ٩٧٩ دەنگ

لقی بیستو سێ ٣٨٨ دەنگ

لقی یانزەی راپەرین ١٩٩٨ دەنگ.



PM:03:50:01/10/2018